به‌غدا-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتنی بیست و دووه‌می ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سازده‌كات.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی بیست ودووه‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، و تێدا كاروباری گشتی وڵات باسكرا و گرنگترین پرس و بابه‌ته زیندووه‌كانی ئابووری و خزمه‌تگوزاری له‌ئه‌و كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه خرانه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و چه‌ندین بڕیاریش ده‌ركران.
وه‌كو داكۆكیكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت له‌كاری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و بۆ به‌هێزكردنی كاری ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری به‌رپرسیار، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد بۆ تاوتووێكردنی پرۆژه یاسایی ( مافی به‌ده‌ست خستنی زانیاریه‌كان). وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌موو وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان رێنموویی كرد بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه و به‌رزكردنه‌وه‌ی تێبینیه‌كانی خۆیان له‌ماوه یه‌ك مانگدا له‌سه‌ری.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوایی كرد كه‌پێویسته گرنگی به‌پرۆژه‌كانی وزه‌ی نوێ بدرێت و ڕێكاری پراكتیكی بۆی وه‌ربگیرێت، و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت یه‌ك بخرێت بۆ پرسی وزه‌ی نوێ، كه‌حكومه‌ت پشتی پێبه‌ستووه له‌چوار چێوه‌ی كاره‌له‌پێشینه‌كانی ناو به‌رنامه جێبه‌جێكاره‌كه‌ی.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرسی حه‌ج و ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی كه‌پێشكێش ده‌كرێن تاوتووێی كرد. وبه‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هیوای حه‌جێكی سه‌ركه‌وتوو و ئارام بۆ هه‌موو حاجیانی عێراقی خواست كه‌روو له‌ماڵی حه‌رامی خوای ده‌كه‌ن، و ئاماژه به‌پشتگیری ده‌وڵه‌ت دا بۆ حه‌جیه‌كان له‌وه‌رزی ئه‌م ساڵی حه‌جكردن. و به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌به‌رده‌وامی چاودێریكردنی كاروباریان كرده‌وه، هه‌روه‌ها داوایی كرد هه‌موو ئاسانكاریه‌كی پێویست بۆ حه‌جیان و كاروانه‌كانیان پێشكێش بكرێن به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرسی شاره نوێیه‌كان تاوتووێی كرد كه‌حكومه‌ت پشتی پێی به‌ستووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌غ و باڵغی نیشته‌جێ له‌نێو سه‌نته‌ری شاره‌كان. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێنموویی دان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسانكاریه‌ك پێشكێش بكرێن به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به دروستكردنی ئه‌م شارانه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا لسه‌ر:
1ـ به‌ده‌ركردنی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی شاری عه‌لی وه‌ردی نێشته‌جێبوون له‌شاری به‌غدا و رێگای حۆلیه له‌ڕێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی په‌یوه‌ست به‌داواكاریه‌كانی تایبه‌ت به‌دانانی پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان.
2ـ وه‌زاره‌تی پلاندانان پرۆژه‌ی سه‌ره‌وه هه‌روه‌كو له‌بڕگه‌ی (1) له‌سه‌ره‌وه هاتووه، به‌گوژمه‌یه‌كی خه‌مڵێنراو كه‌نزیكه‌ی (217139335000) ديناره دایده‌نێت، جگه له‌رێژه‌ی یه‌ده‌ك و چاودێریكردنی.
3ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانیه‌كان و ئه‌شغالی گشتی بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست به‌شێوه‌یه‌كی داوایی راسته‌وخۆ ( دیزاینه‌ر و جێبه‌جێكردن) له‌چوار چێوه‌ی خه‌رجیه‌كانی گشتی پرۆژه‌ی ناوبراو له‌بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه، وبه‌ده‌ركردنی له‌رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی، و خه‌رج نه‌كردنی هیچ گوژمه‌یه‌كی پاره تا په‌سه‌ندكردنی یاسایی بودجه.
له‌چوارچێوه‌ی كاركردن بۆ ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، وبه‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ناو به‌رنامه‌ی ویزاری حكومه‌تدا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ساڵی 2023، كه‌به‌پێی نووسراوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان جێگیركراوه، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی رای فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
له‌بواری چاوێریكردنی پرۆژه‌كانی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تكاریه‌كانی چاودێری چر بۆ تازه له‌دایكبووه‌كان، وبه‌پێی ئه‌وه‌ی له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (182ی ساڵی 2022) و پاشكۆی گرێبه‌ستی ئه‌نجامدراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (GE) له‌ڕێكه‌وتی 5ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 2022 هاتووه.
وبەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی برایەتی لەگەڵ برا عەرەبەکان، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا كه‌لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پاڵپشتی دارایی مانگی سووری عێراقی بكرێت، بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و پزیشکی بەپەلە بە گەلی سودانی برا کە بە بارودۆخی ناوازە تێپەڕده‌بێت لە ئەنجامی کاردانەوەی دۆخێكی ئەمنی تایبه‌تدا.
لەسەر ئاستی هەوڵەکانی حکومەت بۆ فراوانکردن و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی وزەی بەدیل و نوێ، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وزە ژمارە (23040ط)ی بۆ ساڵی 2023 پەسەندکرد، سەبارەت بە گرتنه‌وه‌ی پڕۆژەی وزەی خۆر کە لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بە هەمان میکانیزمەکانی بڕیارنامەی کابینەی حکومەت (23183) بۆ ساڵی 2023 واژۆكراوه. وبە شێوازی (TAKE OR PAY)، بۆ کڕینی هەموو وزەی بەردەست لە وێستگەکە، بەپێی فۆرمولەی گرێبەستی ڕێککەوتن.
لە بواری وزە و پەرەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وزە ژمارە (23041ط)ی بۆ ساڵی 2023 پەسەند کرد، سەبارەت بە پەسەندکردنی ڕاسپاردەی لیژنەی ناوەندی بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردنی ڕەوانەکردن له‌وەزارەتی كاره‌باوه، سه‌باره‌ت به داواكاری راسته‌وخۆ به‌ژماره (MOE-HQ-17-2021 ) پرۆژه‌ی دروستكردنی وێتسگه‌ی وزه‌ی خۆر له‌پارێزگای موسه‌ننا به‌توانای (750) مێگاوات. به‌گرێبه‌ستی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (POWER CHINA) وبه‌گوژمه‌ی (520.234.202) دۆلار، ته‌نها پێنچ سه‌د و بیست ملیون و دووسه‌د و سی وچوار هه‌زار و دووسه‌د و دوو دۆلار. به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ناو نووسراوی وه‌زاره‌تی پلاندانان دا هاتووه به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه به‌دوو قوناغ به توانایی (750) مێگاوات بۆ قوناغی یه‌كه‌م كه‌پێویسته به‌گه‌رخستنی ته‌واوی وێتسگه به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی دارایی و ده‌سه‌ڵاتی پێدراو له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه بێت، و به‌پێی بریاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (361ی ساڵی 2022) و راسپارده‌كردنی وه‌زاره‌تی كاره‌با و پێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان و ره‌وانه‌كردنی گرێبه‌ست له‌دوایی په‌سه‌ندكردنی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌پرسی وزه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی لیژنه‌ی ناوه‌ندی بۆ پێداچوونه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت په‌سه‌ندكرد، كه‌ره‌وانه‌كردنی پرۆژه‌ی ( دروستكردنی لوله‌ی هه‌نارده‌كردنی ده‌ریایی سێیه‌م به‌به‌رینی 48 عقده به‌توانی به‌گه‌رخستنی 2 ملیون به‌رمیل له‌یه‌ك رۆژێكدا له‌خۆی ده‌گرێت، قه‌رده‌كه‌ش ژاپۆنییه)، كۆمپانیای نه‌وتی به‌سرا به‌گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Boskalis) هۆڵه‌ندی بـ (416900000) دۆلار، ته‌نها چوارسه‌د و بیست و شه‌ش ملیون و نۆسه‌د هه‌زار دۆلار، و به‌جێبه‌جێكردنی له(400) رۆژدا، كاره‌كانی زووتر ده‌خرێنه سه‌ری، به‌مه‌رجێك له‌دوایی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2023 ره‌وانه نه‌كرێت و داواكاریه‌كانی بودجه‌ی وبه‌رهێنانیش جێبه‌جێ بكرێن.
لەبواری چاکسازی کارگێڕیدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەسفیەکردنی کۆمپانیای گشتی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوی سەر بە سكرتاریه‌تی بەغدا، بەهۆی بێتوانایی ئەو کۆمپانیایە کە پێشتر باسکراوە لە هەموارکردنەوە و پێشکەشکردنی بەیاننامە داراییەکان، نەبوونی ماددی و پێداویستییە مرۆییەکان، و لە ساڵی 2009ەوە هیچ چالاکیەکی ئەنجام نەداوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای کۆمپانیا گشتییەکان ژمارە (22)ی ساڵی 1997ی هەموار کراو.
ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی چەند پرسێکی دیکەی ناو بەرنامەی کاردا کرد، و ئەم بڕیارانەی خوارەوەی وەرگرت:
یەکەم / پەسەندکردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری (23082 ق)، کە پەسەندکردنی ئەوەی لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، سەبارەت بە کەمکردنەوەی کرێی گومرگی بۆ پارچەی یەدەگ بۆ خێراکەرە هێڵییەکان بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به 0.25%.
دووەم: پەسەندکردنی پەرەپێدان و پاڵپشتی و پاراستنی سیستەمی تۆماری ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری لە بەغدا و پارێزگاکان، وبه‌ده‌ركردنی لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکان.
سێیەم / هەموارکردنەوەی بڕگەی یەکەمی بڕیارنامەی (300ی ساڵی 2022ی ئەنجومەنی وەزیران) سەبارەت بە بودجەی خەمڵێنراو بۆ جامی (25)ی کەنداوی تۆپی‌پێ، بە زیادکردنی دەستەواژەی (و پڕکردنەوەی داواكاریه‌كانی تری یەکێتی تۆپیپێی عێراق).
چوارەم / پێدانی ئەو بڕە پارەیەی تایبەتە بە دەرماڵەی پارچە زەوییەک بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نیشتەجێبوون، پەیوەست بە کۆمەڵەی نیشتەجێوانی ئازادیخوازان لە پارێزگاکانی موسه‌ننا و کەرکوک، لە دەزگای زیندانیانی سیاسی دەبێت بەپێی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری، و سڕینەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە بەپێی مادەی 46ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی (6ی ساڵی 2019).
پێنجەم/ لەسەر بنەمای ئەوەی لە ڕاسپاردەکانی لیژنەی پەیوەندیداردا هاتووە بە (سەرلەنوێ پێداچوونه‌وه به سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، کە لەلایه‌ن حکومەتی پێشووه وەرگیراون، لە ماوەی كاربه‌ڕكه‌ری ڕۆژانە لە 8ی تشرینی یەکەمی 2021 تا 27ی تشرینی یەکەمی 2022)، بڕیاردرا بەداكۆكیكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری (278ی ساڵی 2022) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کە بریتییە لە پەسەندکردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری سەبارەت بە ده‌ستخستنی بڕوانامەی باوەڕپێکردن لە دەسته‌ی باوەڕپێکردنی عێراقه‌وه، بەپێی نووسراوی وەزارەتی پلاندانان.
شه‌شه‌م/ داكۆكیكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره(33ی ساڵی 2018) سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی گه‌ره‌نتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات