بەغداد/ INA
دەستەی دراوی کاغەز ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ فەیسەڵ همیس وەک سەرۆکی نوێی دەستەکەدەسبەکاربوو.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی نوێ ئەمڕۆ دەستبەکاربوو یەکسەر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرمانبەرانی پێشکەوتووی دەستەکە کرد .
هێمس لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە پلان و ستڕاتیژیەتی ئەووتۆ دابڕێژرێت کەلەگەڵ بەرنامەی حکومی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانیدا بگونجێت لەپێناو پەڕەپێدانی کەرتی دارایی ونەختینەیی.
هەروەها جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە هەموو کادیرەکانی دەستەکە سەرجەم تواناکانیان بخەنەگەڕ لەپێناو بەرزکردنەوەی ژمارەی پشکەکانی بازاڕو دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەوئاستەنگانەی دێنە پێش وەبەرهێنەرەکان لەماوەیەکی کورتدا.