سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەلەسەر سەرخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

سیاسی
  • 30-05-2023, 16:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید جەختی کردەوەلەسەرگرنگی سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارلەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک،کۆمار لە کۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە ئەندامانی کۆمۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوەلەڕۆڵی کۆمۆسیۆن لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکان کە پێویستە سەرکەوتن بەدەستبێنێت.
    هەروەها سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت ئامادەن پشتگیری کۆمۆسیۆن بکەن لەهەموو ڕوویەکەوە بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەکە و وتیشی کە هەموو کۆششەکان لەپێناو ئەوەدا دەبن کە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت و سەرجەم ئاڵنگاریەکان لاببرێن.
    لەهەمان کاتدا سەرۆک کۆمار گوێی لەئەندامانی کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان گرت کە وردەکاریەکانی پڕۆسەکەیان خستەڕوو و ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە وادەی پێشنیازکراوی خۆیدا لە نیوەی مانگی کانونی یەکەمی داهاتوو.