بەغداد/ INA ئامینە سلامی
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی کۆبوونەوەی وەزاری بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنان خستەڕوو.
وتەبێژی وەزارەت عاسم جهاد وتی عێڕاق لەکۆبوونەوەی وەزاری بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنان ئامادەدەبێت کە نوێنەرانی ئۆپک و هاوپەیمانانی لەخۆدەگرێت ، کەتایبەتە بە پیاچوونەوەی پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکان و وەرگرتنی بڕیارگەلێک لەپێناو سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت ، ڕوونیشی کردەوەکە وەزیرەکان هەمیشە دەڕواننە ڕاپۆرت و بەیاننامەکان و پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت و بڕیارلەوبارەیەوە وەردەگرن لەپێناو سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت .
ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق ئەندامێکی کارایە لە ڕێکخراوی ئوپک ولەگەڵ ئۆپک پڵاسدا هاوپەیمانێتی هەیە.