تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی و تۆڕی عەین بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان لەسەرهەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە ڕێکدەکەون

ناوخۆ
  • 30-05-2023, 15:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    تۆڕی عەین بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان و دیموکراسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند
    کە لەگەڵ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ڕێککەوتنێکی کردووە دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
    سەرۆکی تۆڕی عەین بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان و دیموکراسی سەعد بەتات بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هەردوو تۆڕەکە ڕێککەوتوون کەلەماوەی داهاتوودا هاوکاری بکەن لەبواری هۆشیارکردنەوەدا بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.
    ئاماژەشی بەوەکردکە سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نبیل جاسم پشتیوانی خۆی نیشاندا بۆ ئەم هەڵمەتە و ڕێکیش کەوتووین کە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن لەنێوان هەردوولاداهەبێت بۆئەم هەڵمەتە، ئاماژەشی بەوەکرد کە کۆمەڵگای مەدەنی و ڕاگەیاندن دوو هاوبەشی سەرەکین 
    بۆ کومۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەپێناو پاراستنی دیموکراسیەت لەعێڕاقدا