بەغداد/ INA
دەستەی گشتی گومرک ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەوڵێکی ڕەوانەکردنی 37 هەزار دۆلاری پووچەڵکردەوە.
بەیاننامەی گومرک کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بنکەی گومرکی بەسڕەی نێودەوڵەتی توانی هەوڵێکی ڕەوانەکردنی دراوی بیانی بەبڕی 37500 دۆلاری ئەمریکی پووچەڵکردەوە کە لەناوکەلوپەلی گەشتیارکی ئۆکڕانیدا شاردرابوونەوە.
وتیشی پڕۆسەکە بە هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.