دەروازەسنووریەکان: سەرۆک وەزیران بەدوداچوون دەکات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی بەڕێخستنی حاجیان بۆماڵی خودا

ناوخۆ
  • 30-05-2023, 12:03
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA ورد عبدالامیر
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەموو ئامادەکاریەکان دەخاتەبەر خزمەتی حاجیانی ماڵی خودا.
    سەرۆکی دەروازەسنووریەکان لیوا عمر وائلی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەستەی دەروازەسنووریەکان هەموو تواناکانی خۆی خستووەتە ئامادەباشیەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ حاجیان لەڕێگای دەروازەی عەرعەرو دەروازەکانی دیکەی ئاسمانی و وشکانیەوە و جگەلەوەش سەرجەم پێداویستیەکانی دابینکردووەو ئاسانکاری پێشکەش کردووە بۆ حاجیان.
    وتیشی ئەم ئاسانکاریانە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەنجام دەدرێت، ڕانماییەکانی لێژنەی باڵای بەڕێخستنی حاجیان جێبەجێدەکات کە بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی شێخ سامی مسعودی ئاسانکاری بۆ حاجیان دەکات.
    هەروەها بەپێی فەرمانەکانی سەرۆک وەزیران 
    پێویستە ئەمساڵ خزمەتگوزاری بێوێنە بە حاجیان پێشکەش بکرێت.
    ئەمەو وائلی ڕوونیکردەوەکە پلانێک لەئارادایە بۆ پڕۆسەی پێشوازیکردن لە حاجیان پاش گەڕانەوەیان بۆ وڵات.