بەغداد/ INA
بانکی ناوەندی عێڕاقی ڕایگەیاند کە یەدەگی عێڕاق لە زێڕ گەیشتووەتە زیاتر لە 132 تۆن .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی نزیکەی 2.3تۆن زێڕی نوێمن کڕیوە وبەمەش یەدەگمان لەزێڕ بۆ 132 تۆن بەرزبووەتەوە و لیستی خواندارێتی زێڕمان لە جیهاندا لە زنجیرەی 30 دایە.
وتیشی مەبەستمان لەم ڕێکارە زیادکرنی یەدەگی زێڕە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشهاتە ئابووری و سیاسیەکانی جیهان.
ڕوونیشی کردەوەکە زێڕ بە گرنگترین یەدەگی ئابووری هەژماردەکرێت کە لە دەزگاکانی دارایی وبانکە نێودەوڵەتیەکان بەبەردەوامی پەیڕەوی لێدەکرێت.