حەكیم: شێخی ئەزهەر خواستێكی زۆری هەیە بۆ سەردانی عێراق

سیاسی
  • 29-05-2023, 16:55
  • +A -A

    قاهیرە - INA- ئیسڕا خەلیفە
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەت سەید عەممار حەكیم خواستی گەورەی شێخی ئەزهەر ئەحمەد تەیب بۆ سەردانی عێراق دووپاتكردەوە.
    حەكیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : كە میسر نوێنەرایەتی برا گەورەكەی عەرەبەكان دەكات و پایەی گرنگە لە كردەوەی هاوبەشی عەرەبیدا و ئاماژەی بەوەشكرد كە پەیوەندییەكانی عێراق و میسر مێژوویین.
    هەروەها گوتی : لە میانی دیدارەكەمان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر دەرمانخست كە عێراق نوێنەرایەتی قەڵغانی میللەت دەكات و میسریش ڕۆحی میللەتە، بەهۆی ئەو شوێنە ستراتیژییەی كە ئاسیا و ئەفریقا بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی : عێراق شاهیدی سەقامگیریی ئەمنی بێ وێنەیە و ئاماژەی بەوەشكرد عێراق شاهیدی پێكەوەژیانێكی گەورە لە نێوان پێكهاتە عێراقییەكاندایە، هەروەها لێكتێگەیشتنی سیاسی لە ڕێگەی پێكهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە هەیە كە نوێنەرایەتی دەكات بۆ پشتیوانیكردن لە حكومەت.
     جەختیشی كردەوە: شانازیمان بە دیداری شێخ ئەزهەر ئەحمەد تەیب بوو، هەروەها گوێمان لە قسەی دڵنیاكەرەوە و خواستێكی گەورە بوو لەلایەن شێخەوە بۆ سەردانی عێراق و ئاماژەی بەوەشكرد كە شێخی ئەزهەر هەست بە گرنگیەكی زۆر بەم سەردانە دەدات.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هیوادارین بەم نزیكانە مەرجی گونجاو بۆ سەردانەكەی شێخی ئەزهەر بۆ عێراق بەردەست بێت، بەو پێیەی دەبێتە میوانێكی ئازیز بۆ هەموو عێراقییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەیەك بڕیاری وەزاری پەیوەندیدار لەلایەن ئەم كۆبوونەوەیەوە دەرچووە سەبارەت بە هەندێك لەو بابەتانەی لە بەرنامەی كارەكەیدا بوون، بۆ ئەوەی سكرتاریەتی گشتی ڕێكخراوەكە ئەو بڕیارانە بخاتە جێبەجێكردنی ڕاستەقینەوە.