ئاسایشی نیشتمانی گروپێکی مەترسیداری لە پارێزگای زیقار دەستگیر کرد

ئەمنی
  • 29-05-2023, 16:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی لەپارێزگای زیقار راگەیاند کە ژنانیان بۆ مەبەست و ئامانجەکانیان بەکار دەهێنا .
    دەزگاکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لە درێژەی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەدواداچوونی ئەو گروپانەی کە هەڕەشەن لەسەر تاک کۆمەڵگا بەتایبەت سۆشیال میدیا بەکار دەهێنن وەک فشار ، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و ئەو سکاڵایانەی لە ڕێگەی هێڵی گەرم و ئیمەیڵەوە بۆیان هاتووە، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر، هێزەکان لە پارێزگای زیقار،سێ کەسی دەستگیر کرد کە پێکهاتبون لە(پیاوێک و دوو ژن) کە فشاریان خستبوویە سەرقوربانیەکە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە لە بەرامبەردا بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆی کەسی قوربانی.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"تۆمەتباران دوای وەرگرتنی لێدوانەکانیان،ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای خۆیان وەربگرن.