بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای نەوتی بەسرە پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورەی بۆ ژێرخان و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت ڕاگەیاند.
"باسم عەبدولکەریم" بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیای نەوتی بەسرە یەکەم کۆمپانیایە کە زیاتر لە 75% بوودجەی دەوڵەتی عێراق دابین دەکات.
عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکرد" کۆمپانیاکە پڕۆژەی ستراتیژی گەورەی هەیە بۆ ژێرخانی ئابووری و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.
ووتیشی : کۆمپانیای بیانی لە بەسرە کار دەکەن و هەروەها کۆمپانیای بیانی دیکەش هەن کە لەقۆناغی داهاتوودا کار لەسەر گەران و دەرهێنان دەکەن.