بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردەوە کە حکومەت ڕێنمایی دەرکردووە سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار لەبری دینار، هاوکات وادەیەک بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران دیاریکردووە.
لیوا"خالد موحەننا " وتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"رێنمایی لەلایەن حکومەتەوە دەرچووە سەبارەت بە پێویستی جێبەجێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری فراوان و پەروەردەیی سەبارەت بە مامەڵەکردن بەدراوی نیشتمانی لەبڕی دراوی بیانی.
راشیگەیاند" کە بەپێی یاسا بازرگانیکردن بە دراوی دیکە جگە لە دراوی نیشتمانی عێراقی قەدەغەیە.
ووتیشی "ماوەیەك دراوی غەیرە عێراقی لە بازاڕە ناوخۆییەکان مامەڵەی پێوەدەکرا، چونکە وڵاتەکە بە قۆناغ و قەیرانی جیاوازدا تێپەڕیوە.
هەروەک ووتیشی"بازرگانیکردن بە دراوی غەیرە نیشتمانی لەو وڵاتانەدا ڕوودەدات کە بەدەست کێشەی ئابوورییەوە دەناڵێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد "ئابووری عێراق دەستیکرد بە چەسپاندن و دیناریش لەماوەی ڕابردوودا بوونی خۆی سەلماندوە.
جەختیشی لە پێویستی پشتیوانیکردنی هاوڵاتیان کردەوە لە دراوی نیشتیمانی.
روونیشیکردەوە"کە وەزارەتی ناوخۆ هەڵمەتی هۆشیاری بۆ سەرجەم هاووڵاتییان دەستپێکردووە،دوای ئەوەش هەڵمەتی لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران دەستپێدەکات.