دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین دەرکرد

ناوخۆ
  • 29-05-2023, 13:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فەرمانێکی نوێی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین،کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی دەستپاکی، بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشوو دەرکرد،کاتێک کە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەرێوەبردووە لە پارێزگاکە، مۆڵەتی وەبەرهێنانی واژۆ کردوە بۆ پڕۆژەی شاری "مۆلۆیا سامەرا " بۆ وەرزش و مەلەکردن، دوای بەرواری گرێبەستی وەبەرهێنەر لەگەڵ وەزارەتی لاوان.
    هەروەک راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو "کە دەستەی دەستپاکی لەماوەی ئەمساڵدا چوار فەرمانی دەستگیرکردنی لەدژی بەرپرسان دەرکردوە بەتۆمەتی پێشێلکردنی ئەرک و کارەکانیان،بەهۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی دەوڵەت،بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکانی (331 و 340)ی سزاکانی یاسا دەرکراون