بەغداد / INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فائق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و "کەمال محەمەد " وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان کرد لەسەر چارەسەری کێشە یاساییەکانی پەیوەست بەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە لە کوردستان کاردەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، ئاماژەی بەوەداوە " کە ئەمڕۆ "فائق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "کەمال محەمەد " وەزیری سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو"لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیا نەوتییەکان کرد کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
هەر ئەمرۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێوازیکرد لە "زیاد جەنابی" سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان ، و ئەندامانی لیژنەکە، هەروەک پێشوازی لە پەرلەمانتار "عەلیا نەسیف" و " عەبدولئەمیرمەیاع" و " سروە عەبدولواحید" و" عەبدولڕەحیم شەمەری"
تیایدا باس لە پرسەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی چاودێری پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی کرا .