وتەبێژی حکومەت وادەی دەستپێکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان ئاشکرا دەکات

سیاسی
  • 28-05-2023, 22:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"بەسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق،جددیەتی و ئیرادەی حکومەتی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان دووپاتکردەوە، وێڕای ئاشکراکردنی وادەی دەستپێکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
    "عەوادی" بە عێراقیە نیوزی راگەیاند : کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەری گرتوە"پرۆژەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورەیە کە بڕگەی سەروەری و وەبەرهێنان لەخۆدەگرێت.
    راشیگەیاند کە "پرۆژەی هێڵی ئاسن و ڕێگای وشکانی لەخۆ دەگرێت و پەیوەستە بە سەروەری عێراق ، چونکە پەیوەستە بە خاکی عێراق و جێبەجێکردنی دەبێت تەنها عێراقی بێت.
    سەبارەت بە شەمەندەفەرە خێرا ،وەبەرهێنان لەگەڵ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بە کۆمپانیای تایبەتمەندەوە دەکرێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد"کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران بۆ بەدواداچوون بوە بۆ دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی ڕێگای گەشەپێدان و پشتڕاستکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە لە کۆنفرانسی ڕێگای گەشەپێدان هاتە ئاراوە، کە پەیامەکی عێراق جدییە و سوورە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
    روونیشیکردەوە "ئامانجی کۆبوونەوەکە تێبینی وڵاتان و تێڕوانینی ئەوان بووە بۆ پڕۆژەکە ، هەروەک پەیامێکیشی ئاراستە کردن کە عێراق جدی لە پڕۆژەکە.
    ووتیشی"وڵاتانی بەشداربوو چاوەڕێی ئەوەن پڕۆژەکە ببێتە واقیع، عێراقیش جدییە و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی، تەنانەت ئەگەر هیچ وڵاتێک یان هیچ کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان بەشداری پڕۆژەکە نەکات.
    هەروەک وتیشی "عێراق لە قۆناغی داهاتوودا چاوەڕوانی بڕیاری وڵاتانی بەشداربوو، لە کۆنفرانسەکەی دوێنێ، هەروەها عێراق توانای جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی هەیە لەڕێگەی هەوڵی نیشتمانی و کۆمپانیاکانەوە.
    هەروەک ڕوونیشیکردەوە "رێگای وشکانی و هێڵی ئاسنین لەناو پڕۆژەکەدا لەسەر دیوی ڕۆژئاوای زۆربەی پارێزگاکانی عێراق جێبەجێ دەکرێن،جگە لە پارێزگاری سەڵاحەددین،هەروەها بەناوچەی دوور لە نیشتەجێبون لە نەینەوادا تێدەپەڕێت. هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد کە " عێراق بڕیاریداوە پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢٤ دەستپێبکات ، لە بەندەری فاو بە هێڵی گەشەپێدان و گواستنەوەی زەمینی هاوچەرخ و هێڵی ئاسنی نوێ سوودێکی زۆری دەبێت و هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێداندا نییە.
    جەختیشی کردەوە کە "پڕۆژەکە عێراق دەکاتە خاڵی وەچەرخان و گەشاوە لە ڕۆژئاوای ئاسیا، بە گرێدانی لوبنان بە ئێران و سعوودیە بە ئوردن، لە ڕێگەی عێراقەوە بە هێڵی ئاسنین و ڕێگای وشکانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە لە ڕێگەی گەشەپێدانەوە.