بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پیرۆزبای لە "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆماری تورکیا.
"سودانی " لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند:بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی گەلی دۆستی تورکیا، پیرۆزبایی دڵسۆزانە ئاراستەی سەرۆک کۆماری برا بەڕێز "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" دەکەین، بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆماری تورکیا.
"سودانی" هیوای پێشکەوتن و گەشەپێدان پەرەپێدانی بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەل تورکیای خواست.