حەلبوسی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات بەبۆنەی هەلبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا

سیاسی
  • 28-05-2023, 21:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە" محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان،پیرۆزبایی لە "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆماری تورکیا.
    "حەلبوسی"لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە،ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لەگەلی دراوسێ و دۆستی تورکیا دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراسی،هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " دەکەین ، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆماری تورکیا.
    حەلبوسی راشیگەیاندوە : کە چاوەڕوانن بۆ پتەوکردنی پەیوەندی زیاتر و هاوکاریی نێوان هەڕدوو وڵات لە زۆربەی بوارەکاندا،هەروەک هیوای سەڕفرازی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلانی تورکیا دەخوازین.