بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"سەباح نوعمان"وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا کارەکانی دەزگاکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و پێشوەختە لەسەر ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و ئەو ئۆپەراسیۆنانەش کە لە ناوچەی دوور لە سەنتەری شارەکان و ئەو ناوچانەی کە بە ناوچەی سەختەکان ناسراون و ئاسانکاری بۆ دیارنەمان و خۆدزینەوە دەکات بۆ باندە تیرۆریستییەکانی داعش، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکانی وەک زنجیرە چیای حەمرین و مەخموور و هەندێک دۆڵی وەک وادی شای
راشیگەیاند"ئەو ناوچەو شوێنانەی کە تیرۆریستان لێی هەڵکەوتوون بەهۆی بوونی ئەشکەوتی زۆر توانای خۆ حەشاردانیان هەیە ، بەڵام زانیاری هەواڵگری بەردەوامی دەزگاکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو کەرتانەی لەوێن توانای شوێن پێ هەڵگرتن یان هەیە و ئۆپەراسیۆن لەم ڕۆژانە لەم ناوچانەدا ئەنجام دەدەین، و زیانێکی بەرچاو لە تیرۆر دەدەین.
"نوعمان"لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی خستەروو: کە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکانی تارمیە لە باکووری بەغداش چڕبوونەتەوە، هەروەها لە کەرتی ڕۆژهەڵات و چیای حەمرین و وادی "شای " باشووری کەرکووک و لە بیابانەکانی باشووری موسڵ، هەروەها هەندێک ئۆپەراسیۆن لە بیابانی ئەنباردا بەرێوە دەچن .
ووتیشی"هەماهەنگی هەواڵگری و زانیاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵیشدا چەندین تیرۆریستمان دەستگیرکرد کە خۆیان حەشاردابوو لە کوردستان، چ لە سلێمانی یان هەولێر، بە پشتبەستن بە هەماهەنگی زانیاری و هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی دژە تیرۆر لە سلێمانی و هەولێر، هەروەها ئاسەییشەکان و باقی جومگەکانی هەواڵگری.
"نوعمان"ئاماژەی بەوەشکرد"لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، دەزگاکە توانیویەتی 35 تیرۆریست بکوژێت و 55ی دیکەش دەستگیربکات.