وەزارەتی بەرگری ڕادەگەیەنێت كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٦ ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە مین و پاشماوەی جەنگ پاککراوەتەوە

ئەمنی
  • 28-05-2023, 18:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 26 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە مین و پاشماوەی جەنگ پاککراوەتەوە.
    "لیوا حاتم مەکسوسی " بەڕێوەبەری بەشی پاڵپشتی ئەندازیاری لە وەزارەتی بەرگری،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ً وەزارەت میوانداری کۆنفرانسێکی کرد کە بەپێی فەرمانی وەزاری 223 بەڕێوەچوو،بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەرەگشتییەکان لە وەزارەتی ژینگە و دەزگا تایبەتمەندەکان و یەکەکان و بەڕێوەبەرایەتییە ئەندازیارییەکان لە وەزارەتی بەرگری ئامادەی بوون ، تەئکید لە وەستان لەسەر هەموو ئەو دووڕیانانە کرایەوە کە دێنە بەردەم پڕۆسەی لابردنی مین و پاشماوەی جەنگ و ئەو ناوچانەی کە گەڕان بەدوای نەوت و کێڵگە نەوتییەکان ئەنجام دەدرێت .
    سەبارەت بە قەبارەی ئەو ناوچانەی کە پاککراونەتەوە لەمین ، ڕوونیکردەوە: کە لە سەرەتای ساڵەوە بەهۆی پاشماوەکانی جەنگ، 26 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لەمین پاکراوەتەوە، ئەمەش کارئاسانییەکی زۆری بۆ کردنەوەی بیرە نەوتییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەی بیناسازی لەسەر زەوی لە پارێزگاکانی (بەسرە و میسان و زیقار و موسەنا و نەینەوا و ئەنبار و کەرکوک و دیالە،) بووە ولەم هەوڵەدا بانکی نیشتمانی ملیۆنان دۆلاری خەرجکردوە.