خالید شوانی : بەرنامەیەکی یەکگرتوومان هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی زیندانەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان

ناوخۆ
  • 28-05-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"خالد شوانی" وەزیری داد ،دووپاتی کردەوە کە وەزارەت بەرنامەیەکی یەکگرتووی بۆ نۆژەنکردنەوەی زیندانەکان ئامادە کردووە، بەپێی بەرنامەی وەزاری و بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
    وەزارەتی داد ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی: تیایدا هاتوە : وەزیری داد، پێشوازی لە "جان جیرۆم کاسابیانکا " سەرۆکی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد ،و گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوانیان کرد .
    بەیاننامەم ئاماژەی بەوەشداوە : وەزیر داد بەخێرهاتنی سەرۆکی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕۆڵی پاڵپشتیکارانەیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی سەر بە وەزارەت لەڕێگەی بەرەوپێشبردنی کاری مرۆیی ، هەروەک هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پشتگیریکردنی ئەولەویەتەکانی حکومەت کردووە و بەرنامەیەک سەبارەت بە دۆسیەی زیندان،و ڕاهێنانی کادیرانی چاکسازی خرایە روو . 
    هەر بەپێی بەیاننامەکە " وەزیری داد دووپاتی کردەوە کە "وەزارەتی داد بەرنامەیەکی چاکسازی یەکگرتووی ئامادەکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی،بەگوێرەی بەرنامەی وەزاری پەسەند کراو، هەروەک حکومەت سورە لەسەر ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و ستانداربکات.
    لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی خاچی سوور پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی وەزارەت، لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ لە زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی داد، لە ڕووی تەندروستی و مرۆڤبونەوە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.