بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت حیسابی کۆتایی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی نیسان و ئەو داهاتەی لێی دەستکەوتووە ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوت،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئاماژەی بەوەداوە "کە کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەرچووە بڕی (98) ملیۆن و (634) هەزار و (947) بەرمیل بوور ، کە داهاتەکەی دەگاتە (7) ملیار و (699) ملیۆن و (272) هەزار دۆلار.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت ئەوەشی خستۆتەروو "کە کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (98) ملیۆن و (634) هەزار و (947) بەرمیل بووە، کە تێکڕای نرخی هەر بەرمێک بە بڕی (78,058) دۆلار فرۆشراوە.
راگەیەیەندراوەکە ئاشکراشیکردوە " کە ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوان لەلایەن (36) کۆمپانیای نێودەوڵەتی چەند وڵاتێکەوە بارکراون، لە بەندەرەکانی بەسرە و (خور العمية والعوامات الاحادية ) لەسەر کەنداو و بەندەری جەیهانی تورکیا و کۆگای نوێیەکانی کەرکوک.
شایانی باسە وەزارەتی نەوت بە ئامانجی شەفافیەت و ئاگادار بوونی خەڵک لە کارەکانی هەناردەکردن و ئەو داهاتەی لە نەوتەوە دەستدەکەوێت،مانگانە رێژەی داهات و فرۆشتن و نرخی بەبازارکردنی نەوت دەخاتەروو .