دەستەی دەستپاکی بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک ڕاپێچی دادگا دەکات

ناوخۆ
  • 28-05-2023, 16:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی فەرمانی بانگهێشتکردن و لێپێچینەوەی لە دژی بەرپرسێکی پێشووی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتی سەرپێچی و داگیرکردنی خانووبەرەی سەر بە دەوڵەتی ئاراستەکراوە . 
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە"دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک کە تایبەتە بەو کەیسە ، فەرمانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوەی لە دژی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک دەرکرد ، بە ڕاپێچکردنی بۆ بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی، لەسەر تۆمەتەکانی پەیوەست بە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی پارە و سەرپێچیکردن لەسەر خانووبەرەی وەزارەتی دارایی. 
     هەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "ئەو فەرمانە لەلایەن دادگاوە دەرچووە دژی تۆمەتبار، لە ئێستادا تۆمەتبار پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی دەستەی پیشەسازی سەربازی بەرێوەدەبات، بۆیە دادگا لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (331)ی عێراقی هەموارکراو و یاسای سزادانی ژمارە (111ی ساڵی 1969) ڕاپێچی دادگای دەکات .