دەستەی حەج وادەی دەستپێکردنی یەکەم گەشتی ئاسمانی و وشکانی حاجیانی عێراقی دیاریکرد

ناوخۆ
  • 28-05-2023, 16:42
  • +A -A

     بەغداد/INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی حەج وادەی دەستپێکردنی یەکەم گەشتی حاجیانی عێراقی دیاریکرد.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی سێشەممەی داهاتوو یەکەم گەشتی حاجیانی عێراقی دەبێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینەی پیرۆز . 
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە "حاجیان لە ڕێگای ئاسمانیەوە لە هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی (بەغدا - نەجەف - بەسڕە-کەرکوک - هەولێر - سلێمانی) گەشتەکانیان دەکەن ،کە لە رۆژێکدا 5 گەشت ئەنجام دەدرێت.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو : کەوادەی یەکەمین کاروانی حاجیان لە رێگای وشکانی لە دەروازەی سنووری عەرعەرەوە لەرۆژی هەینی ٢ی حوزەیرانی داهاتووەوە ئەنجام دەدرێت.
    دەستەکە راشیگەیاندوە" کە 671 پاسی گەشتیاری مۆدێرن و پێشکەوتوو بەهەموو ئامادەکاری و پێداویستی تەندروستی ئامادەکراوە بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران لە پارێزگاکانیانەوە بۆ سعودیا.
    هەروەک ئاماژەی پێداوە "ئامادەکاری ئەمنی تەواو کراوە بۆ سەرکەوتنی پلانی گواستنەوەی وشکانی.