دەستبەسەرداگرتنی (13) كۆنتێنەری سەرپێچی مەرجەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسر

ناوخۆ
  • 28-05-2023, 16:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی (13) كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرجەكانی هاوردەكردن و كۆنترۆڵكردنی لە بەندەری ئوم قەسری باكووری ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە كە بەندەری ئوم قەسری باكووری توانی دەست بەسەر (13) كۆنتێنەری 40 پێدا بگرێت كە باركرابوون بە ماتۆڕسكیلی بەكارهێنراو بە قەبارەی جیاواز، چواریان باركرابوون بە كەرەستەی یەدەگی نوێ بۆ پاسكیل، دوو لەوانە پاسكیلیان بە قەبارەی جیاواز و دوو كۆنتێنەر باركراون و كەرەستەی كارەبایی جۆراوجۆر كە مەرج و ڕێساكانی هاوردەكردن پێشێل دەكەن و بۆ قاچاخكردنن.
    ئاماژەی بەوەشكرد :لیژنەیەك لە بەشەكانی كاركردن پێكهێنراوە.