دەستپاكی: شەش ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی بازرگانی كە بە تاوانی هەڵاوسانی پارە سزا دراوە

ناوخۆ
  • 28-05-2023, 13:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی دەركردنی بڕیارێكی بە غیابی دژی بەڕێوەبەرێكی گشتی لە كۆمپانیایەكی وەزارەتی بازرگانی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تاوانی هەڵئاوسانی پارە و قازانجی نایاسایی.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دادگای ناوەندی تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە غیابی بڕیارێكی دەركرد كە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی لە وەزارەتی بازرگانی زیندانی كرد بۆ ماوەی شەش ساڵ، دوای ئەوەی بە تاوانی هەڵئاوسانی پارە و قازانجی نایاسایی سزا درا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیاری حوكمەكە گەڕانەوەی بەهای قازانجی نایاسایی بە بڕی (317,621,200) دینار و (343,000) دۆلاریشی لەخۆگرتبوو، ئەمە جگە لەوەی لە بڕیارەكەدا سزادراوی پابەند كردووە بە پێدانی غەرامەیەكی دارایی هاوتای بەهای ئەو نایاساییە بەدەست هێنانە.
    لەكاتێكدا بەشی یاسایی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدا كە دادگا دوای پشكنینی بەڵگە و ڕاپۆرتی تەكنیكی كە لەلایەن بەشی خۆپاراستن ئامادەكراوە، گەیشتە قەناعەتی تەواو لەسەر كەمتەرخەمیی تۆمەتبار، بۆیە بە غیابی بڕیارێكی دەركرد و سزای زیندانیكردن و گەڕاندنەوەی بەهای قازانجی نایاسایی و غەرامەیەكی هاوتای ئەو بەهایە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (19/دووەم)ی یاسای هەمواركراوی ژمارە (30ی ساڵی 2011)ی دەستەی دەستپاكی و قازانجی نایاسایی.