بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی فەرمانی وەزاری دەركرد بۆ دامەزراندنی هەزار و 781خاوەن بڕوانامەی باڵا لە ناوەند و پێكهاتەكانی وەزارەت.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە ڕێنمایی و بەدواداچوونی وەزیری دارایی تەیف سامی محەمەد، وەزارەت فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لەو كەسانە دەركرد كە پێشتر نمرەی كاریان بۆ داڕشتبوو لە بەشەكانی سەنتەری وەزارەت و پێكهاتەكانی سەر بە وەزارەت و بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
دامەزراندنی لە بەشەكانی سەنتەری وەزارەت (64)
دامەزراو لە پێكهاتەكانی وەزارەت: 1
فەرمانگەی ژمێریاری (90)
فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەت (119)
- بانكی ڕافیدەین (337)
- بانكی ڕەشید (333)
- دەستەی نیشتمانی خانەنشینی (52)
- دەستەی گشتی باج (364)
- دەستەی گشتی گومرگی (108)
- بانكی خانووبەرە (106)
- بانكی كشتوكاڵی (15)
- بانكی پیشەسازی (52)
- بانكی نەهرێنی ئیسلامی (13)
- كۆمپانیای بیمەی نیشتمانی (83)
- كۆمپانیای بیمەی عێراقی (23)
- كۆمپانیای بیمەكردنەوە (25)
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستبەجێ دەستبەكاربووە نوێیەكان دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی پشكنینی پزیشكی و ڕەوایی دەركردنی بەڵگەنامەكانیان وەردەگیرێن، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی 7 و ٨8لە یاسای خزمەتگوزاری شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960وەك هەمواركراو و نووسراوی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی 2456/104/50 لە 4/30/2023، ونووسراوەكانی من لە بەشی بودجە 25157 و 27767 لە 14 و 23/5/2023.