دەكردنی بڕیاربۆ بەڕێوەبەرێكی پێشووی تەندروستی دەرچوو كە بە كوشتنی ئەفسەرێكی پۆلیس و كارمەندێكی تۆماری خانووبەرە سزا درابوو

ناوخۆ
  • 28-05-2023, 11:49
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەركردنی سێ حوكمی دژی بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستی سەڵاحەدین ڕاگەیاند، كە بە تاوانی كوشتنی ئەفسەرێكی پۆلیس و كارمەندێكی تۆماری خانووبەرە لە موسڵ سزا درابوو.
    ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : دادگای تاوانەكانی زیقار سزای لەسێدارەدانی بەسەر سزادراوێكدا دەركرد بە تاوانی كوشتنی ئەندامێكی هێزەكانی پۆلیس و برینداركردنی كەسێكی دیكە لە شاری ناسریە.
    هەروەها گووتیشی : تاوانبار دانی بە وردەكاری ئەم تاوانەدا ناوە دوای ئەوەی ئەندامێكی هێزەكانی پۆلیسی كوشت و كەسێكی دیكەشی بریندار كرد لەكاتی ئەركەكەیاندا كە پێیان سپێردراوە كاتێك هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی (ئەو تاوانبارە) لە جێبەجێكردنی ئەو فەرمانی دەستگیركردنەی كە لە دژی دەرچووە و بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەكانی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دێت.
    ئەنجومەنەكە لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سێ سزای زیندانیكردنی سەختی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەركرد بۆ هەر بڕیارێك لەسەر فەرمانبەرێك كە لە بەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرە لە موسڵ كاردەكات بەهۆی دەستكاریكردن و ساختەكردنی ڕەگەزی خانووبەرە بە گۆڕینی ڕەگەزلە موڵكەكە و كردنی لە زەوی كشتوكاڵیەوە بۆ زەوی خانووبەرە یان بە ساختەكردنی مامەڵەی فرۆشتن بۆ موڵكەكە لە بەرامبەر بەدەستهێنانی بڕە پارەیەك لە موسڵ/زهور.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : حوكمەكانی دژی تاوانبارەكە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 289ی یاسای سزادان و بەڵگەكانی بەشداریكردن لە مادەكانی 47 و 48 و 49ی ئەو یاسایە دێت.
    ئەنجوومەنی دادوەری ڕایگەیاندووە و بەپێی ڕاگەیەندراوەكە دادگای تاوانەكانی سەڵاحەدین سزای زیندانیكردنی سەختی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە دژی بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستی سەڵاحەدین دەركردووە بەهۆی تاوانی زیانگەیاندن بە پارەی گشتی و ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕیارەكە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 340ی یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969 وەك هەمواركراو دەرچووە.