وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت كەبەشە دەرمانی هەرێم بۆ ساڵی 2018 زیاد دەكات. خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ناوەند بەڵێنی داوە بەشە دەرمانی هەرێم بۆ ساڵی 2018 زیاد بكات. وتیشی: ساڵانە بەغدا بڕی 108 ملیار دینار دەرمانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرد، بەڵام بۆ ساڵی 2018 ئەو بڕە پارەیە دەگاتە 170 ملیار دینار .