كەشناسی.. بارانێكی سووك و خۆڵبارین سبەی دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 28-05-2023, 10:45
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و خۆڵبارین دەكات لە سبەینێوە دەستپێدەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاوادا دەبارێت كە بریتین لە هەندێكجار هەورە بروسكە دەبێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران ڕۆژێك لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ هەلی بارانبارینی سووك و بەشێوەیەكی وردە وردە، هەندێكجار هەورە بروسكە و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    هەروەها كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دەرفەتێك بۆ بارانبارینی سووك و بەشێوەیەكی پچڕپچڕ كە هەندێكجار لە بەیانیاندا هەورە بروسكە دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا و پلەكانی گەرما كە كەمێك بەرزدەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی وڵاتدا و بەشی ناوەڕاست و باكوور و كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات كەم دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوەڕاست و باشوور و كەمێك بەرزبوونەوەی بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات بەخۆیەوە ددەبینێ.