بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیركردنی تاوانبارانی كوشتنی هاووڵاتی (ئارام عاسی)ی لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بە بەدواداچوونی مەیدانیی بەهێز سەبارەت بە كوشتنی هاووڵاتی (ئارام عاسی) لە پارێزگای كەركوك، مەفرەزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك و هێزێكی ئەمنی هاوبەش توانیان ئەنجامدەرانی كوشتنەكەی كەركوك دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمەش دوای پێكهێنانی تیمێكی كار هات بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و بە سەرۆكایەتی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك لە وەزارەتی بەرگری و بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی كە پێشتر ئەو هێزە توانیویانە بكەرانی تاوانەكە دەستگیربكەن و دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و چەكانەدا گرت كە لە پڕۆسەی جێبەجێكردنیدا بەكارهێنراون لە ماوەیەكی پێوانەییدا كە لەچەند كاتژمێرێك تێپەڕنەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری و گەڕان و گەیشتن بە شوێنی تاوانباران لەڕێگەی هەوڵی تەكنیكییەوە، بە تایبەتی لە جەرگەی ناحیەی (مولتەقی) لە پارێزگای كەركوك.