بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ،دووپاتی کردەوە کە تا ئێستا 60%ی بازاڕەکانی عێراق نادیارە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی گۆرانکاری نوێ پێکدەهێنێت بەرەو ڕێکخستنی بازاڕ.
"مەزهەر ساڵح "بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: سیستەمی بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای سیمای دامەزراوەیی بازاڕەکان نییە، هەر بۆیەش ناڕەزایەتی هەیە بەرامبەر بە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، کە نیگەرانی لەبارەی یاسای کۆمپانیاکان ژمارە ٢١ی ساڵی ١٩٩٧ وەک هەموارکراوی ڕێکخراو نین .
ئاماژەی بەوەشکرد"60%ی بازاڕ هێشتا پێناسە نەکراوە لەبەردەم ڕێساکانی حکومەتدا کە مامەڵە لەگەڵ کەرتی بازاڕدا دەکات، جا چ چاودێریکردن بێت، باج بێت، یان بانکەکان.
جەختیشیکردەوە"یاسای نوێی ئاسایشی کۆمەڵایەتی پابەندی دەکات بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ بازاڕە یاساییەکان،کە خاڵی گۆرانکاری پێکدەهێنێت بەرەو ڕێکخستنی بازاڕ ، ئەویش بە ڕووبەڕوو بونەوەی نەخشەی نوێ و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری.
داواش لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات "هەڵمەتێکی راگەیاندن و پەروەردەیی دەستپێبکات بۆهۆشیاری بازاڕ و بەرهەمهێنەران و کرێکارانی،هاوکات ڕێنمایی دەدات بۆ جێبەجێکردنی یاساکە بەشێوەیەکی ئاسان و ڕوون.
شایانی باسە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی چوارشەممە (17ی ئایاری 2023)، دەنگیدا لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران .