بەرگری: جوڵە هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی دابەشكردنی زەوی بۆ بنەماڵەی شەهیدانی سپایكەر

ئەمنی
  • 27-05-2023, 20:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ كاروباری كارگێڕێ‌ فەریق روكن سەعد عەلاق، تەئكیدی لە سەر هەنگاوی یەكلاییكردنەوەی پرسی دابەشكردنی پارچە زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدانی سپایكەر كردەوە.
    عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرمنگەی خزمەتگوزاری كەسی لە بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی لە وەزارەتی بەرگری گرنگی دەدات بە دۆسیەی كەسوكاری شەهیدانی سپایكەر، هەروەها دەرگامان بۆ خێزانەكانیان كراوەیە بۆ تەواوكردنی دۆسیەكانیان و بەدیهێنانی مافە ماددی و واتاییەكانیان.
    ئاماژەی بەوەشدا: داواكاری زۆر لەو خێزانانەهە یەو زۆربەیان لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە جێبەجێ كراون، هەندێكیان پێویستیان موفاتەحەی پارێزگاكان و جوڵە هەیە بۆ چارەسەركردنی دابەشكردنی پارچە زەوی.
    سەبارەت بە پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی بینای وەزارەتی بەرگری، عەلاق رایگەیاند: ڕەگەكانی ئەم بینایە درێژ دەبێتەوە بۆ قووڵایی مێژوو، چونكە لە سییەكانی سەدەی ڕابردوودا دامەزراوە و ناسنامەی وەزارەتی بەرگری و ناسنامەی عێراقی نیشان دەدات و بەسەر ناوچەیەكدا درێژ دەبێتەوە كە باڵەخانەی دیكەش لەخۆ دەگرێت كە نوێنەرایەتی كۆشكی عەباسی و ماڵی حیكمە و قوتابخانەی موستەنسریەو مزگەوتە شوێنەوارییەكان دەكات كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی.
    وتیشی: وەزیری بەرگری پاڵپشتی فەرمانگەی كارگێڕی دەكات، بۆ نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی بینای وەزارەتی بەرگری، چونكە نوێنەرایەتی میراتێكی شارستانی و كولتووری دەكات كە درێژدەبێتەوە بۆ قووڵایی مێژوو.