پلاندانان وردەكاریی تەوەرەكانی بەڵگەنامەی نیشتمانی بۆ سیاسەتی دانیشتووان دەخاتەڕوو

ناوخۆ
  • 27-05-2023, 19:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پلاندانان، ئەمڕۆ شەممە، وردەكارییەكانی تەوەرەكانی بەڵگەنامەی نیشتمانی بۆ سیاسەتی دانیشتووان خستەڕوو، هاوكات تەئكیدیكردەوە: كار دەكات بۆ وەبەرهێنانی ئەو بەخشینەی كە چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی دوو ساڵدا لە عێراق ئەنجام بدرێت، ئەمەش ڕێژەی ئەو كەسانە زیاد دەكات كە دەتوانن كار بكەن بۆ دوو لەسەر سێی دانیشتوانی وڵات.
    عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەبارەت بە بەڵگەنامەی نیشتیمانی بۆ سیاسەتی دانیشتوان، كە لە حەڤدەی مانگی ئایاردا لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا، ئەم بەڵگەنامەیە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان بە هاوكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵێك پسپۆڕ لە دەزگا جۆراوجۆرەكان ئامادەكراوە ، چ كەرتی حكومی بێت یان تایبەت یان شارەزا لە زانكۆكانی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم بەڵگەنامەیە دیدگا و ئامانجێكی بۆ سیاسەتی دانیشتووان داناوە بە ئامانجی بەدیهێنانی لە چوارچێوەی پلانە جۆراوجۆرەكانی گەشەپێدان بۆ گەیشتن بە كۆمەڵگەیەكی سەقامگیر و هاوسەنگی دانیشتووان بە وەبەرهێنان لەو دیارییە دیمۆگرافییەی كە عێراق پێی دەچێتە ناویەوە، ڕەنگە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ، واتە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی وڵات، بەڕێژەی كەمتر لە ٦٠%، لە تەمەنی كاركردندا دەبن، لە پانزە ساڵەوە بۆ شەست و سێ ساڵ.
    وتیشی: بەڵگەنامەكە بە دوو ئامانجی ستراتیژی درێژخایەن و ئامانجێكی ستراتیژی كورتخایەنی دیكە كاردەكات، ئامانجی یەكەمیان لەڕێگەی بەڵگەنامەكەوە گۆڕانكاریی چەندایەتی و چۆنایەتی لە ژیانی دانیشتوواندا بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بەگوێرەی دیدگای (عێراق ٢٠٣٠) كە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دەستیپێكردبوو، و هەروەها گەیشتن بە دادپەروەری و دەرفەتی یەكسان و گەیشتن بە ڕێژەی گەشەكردن كە لەگەڵ پێداویستییەكانی گەشەی ئابووری و گەشەسەندنی كۆمەڵایەتیدا بگونجێت لە هەمان كاتدا پاراستنی پێكهاتەی تەمەنی هاوسەنگ و بەدەستهێنانی پێشكەوتن لە تایبەتمەندییەكانی دانیشتوان و لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانییەكەیدا.