بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە، پێشبینییەكانی بۆ باران و خۆڵبارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوونكردەوە، و هاوكات تەئكیدیكردەوە كە عێراق چووەتە قۆناغێكی نوێوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی، عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دۆخی ناسەقامگیری كەشوهەوا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە، بەتایبەتی كە لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە گۆڕانكاری لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا ڕوویداوە كە بە هاتنە ناوەوەی هاوین و جوڵە یان وەرزی گەرما نوێنەرایەتی دەكرێت، كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر شەپۆلی خۆڵبارین و دووبارەبوونەوەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: مانگی ئایار پلەكانی گەرما دەگۆڕێت و ڕەنگە خۆڵبارین بەرزبێتەوە، ئەمەش ئەوەیە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا، بەهۆی بوونی خۆڵبارینیشەوە بابەتەكە كەوتۆتە ژێر گۆڕانكاریی كەشوهەوا.
وتیشی: بارانەكە بەردەوامە، بەڵام كەم و سووكە و وەرزی بارانبارین بە گشتی لە مانگی نۆڤەمبەر دەست پێدەكات و لە مانگی ئازار یان نیسان كۆتایی دێت.
راشیگەیاند: عێراق بەشداری لە كارەكانی نۆزدەهەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كەشناسی لە جنێڤ كرد، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری دەستەی گشتی كەشناسی و نوێنەری هەمیشەیی لە ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی.
جەختیشی كردەوە: لە نێو بڕیارەكانی كۆنفرانسی جیهانیدا پەسەندكردنی دەستپێشخەرییەكی نوێ هەیە بۆ چاودێریكردنی گازە گەرمخانەییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێوشوێنی بەپەلە بە ئامانجی كەمكردنەوەی گازە گەرمخانەییەكان كە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.