لە بەندەری ئوم قەسری باكوور دەست بەسەر 23 كۆنتێنەری سەرپێچیدا دەگیرێت

ئەمنی
  • 27-05-2023, 18:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: كە هەوڵێكی بە قاچاخهێنانی (23) كۆنتنەری لە بەندەری ئوم قەسری باكووری پارێزگای بەسرە پووچەڵ كردووەتەوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەستەی دەروازە سنوورییەكان توانی بە هەوڵ و بەدواداچوون بۆ سەرجەم كاڵاكان و لە ڕێگەی سەرچاوە تایبەتەكانیەوە لە بەندەری ئوم قەسری باكوور، دەست بەسەر (23) كۆنتێنەری 40 پێدا بگرێت كە باركرابوون لە ماتۆڕسكیلی بەكارهێنراو بە قەبارەی جیاواز كە هاوردەكردنیان قەدەغەیە و مەبەست لێی قاچاخیكردنە.
    بەیاننامەیكە ئاماژەی بەوەشكردوە: دەستەكە لیژنەیەكی لە بەشەكانی كارپێكردن پێكهێنا، هەروەها ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو.