بەغدا –INA
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی ساڵح ئەلجاسر وەزیری گواستنەوەی سعودیە كرد كەسەرۆكایەتی شاندێكی كردووە بۆ بەشداریكردن لەگۆنگرەی ڕێگای گەشەپێدان كەئەمڕۆ لەبەغدا سازكرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ، پێشوازی ساڵح ئەلجاسر وەزیری گواستنەوەی سعودیە كرد كەسەرۆكایەتی شاندێكی كردووە بۆ بەشداریكردن لەگۆنگرەی ڕێگای گەشەپێدان كەئەمڕۆ لەبەغدا سازكرا.
هەروەها لەدێدارێكدا بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند عێراق پەرۆشە بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییە دووقۆڵیەكان لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە لەتەواوی بوارەكاندا لەپێناو هێنانەدی ئاواتی هەردوو گەلی برا.
بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئەنجوومەنی تەكەزی لەگرنگی تەواوكاری لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە لەبواری ئابووری و وەبەرهێنان وپیشەسازی كردەوە، و ئاماژە بەسەركەوتنەكانی ئەنجوومەنی هەماهەنگی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعودیە دا لەگەڵ ئەو هەنگاوە بنیاتنەرانەی كەبەرەو ئاراستەی گەشەپێدان بەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات ناوە.