بەغداد/ INA
نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە میانەی وتەیەکیدا لە کۆنگرەی ڕێگای گەشەپێدان کەلە بەغداد بەڕێوەدەچێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بووە وتی عێڕاق پێویستی بە 21 ملیار دۆلارە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی گواستنەوە لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ، ڕێگای گەشەپێدانیش وابەستەگی نێوان عێڕاق وڵاتانی ناوچەکە زیاتر دەکات.
وتیشی پڕۆژەی گەشەپێدان لە ئالودەگی ژینگە کەمتر دەکاتەوە و جەختیشی لەوەکردەوەکە عێڕاق پابەندەبە نوێکردنەوەی ژێرخان و درووستکردنی دەرفەتی کار.