بەغدا - INA
نوێنەری شاندی سوریا لە كۆنفرانسی گەشەپێدان ئەندازیار زوهێر خوزیم ئەمڕۆ شەممە دووپاتیكردەوە كە ئەو ڕێگایەی گەشەپێدان كە عێراق بەنیازە دایبمەزرێنێت ڕێگایەكی ژیانییە كە سوودی گەشەپێدان و ئابووری لەخۆدەگرێت.
خوزیم لە میانی وتارەكەیدا لە كۆنفرانسی گەشەپێدان كە لە بەغدا بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: سوریا پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەكات و بەشداری كۆنفرانسەكە دەكات بۆ گوێگرتن لە پێشنیار و گێڕانەوە سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان بەهۆی گرنگی و زیندووییەكەیەوە.
هەروەها ووتیشی : سوریا زۆر حەزی لە یەكخستنی پەیوەندی سێ قۆڵی هێڵی ئاسنینی سوریا و عێراق و ئێرانە، هەروەها ئەو هەنگاوە جددیانەی كە سوریا كاریان لەسەر دەكات لە نۆژەنكردنەوەی هێڵی ئاسنینی خۆیدا، ئەم یەكگرتنەش یەكێكە لە تەحەددای سەرەكی لە چوارچێوەی زۆرێك لە هاوسەنگییە ئابوورییە گەورەكاندا.