قەتەڕ: ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لە میكانیزمی سود وەرگرتن لە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان دەكۆڵێتەوە

ئابوری
  • 27-05-2023, 14:07
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە حەمەد عیسا یاریدەدەری وەزیری گواستنەوەی دەوڵەتی قەتەڕ دووپاتیكردەوە كە ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لە میكانیزمی سود وەرگرتن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەخوێنێتەوە.
    عیسا لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەشداریی قەتەڕ لەم كۆنفرانسەدا گەیشتە ئەوەی سروشتی ئەم پڕۆژەیە بزانێت، ئەگەری جێبەجێكردنی لە قۆناغی داهاتوودا و ئامانجەكانی چییە و ئاماژەی بەوەدا ئەم پڕۆژەیە دەنگدانەوەیەكی ئەرێنی و ئابووری و ژینگەیی بەردەوامی هەیە لە ناوچەكەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە قۆناغی داهاتوودا ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو لێكۆڵینەوە لە میكانیزمی سوودوەرگرتن لەم پڕۆژەیە دەكات.
    ئەمڕۆ لە بەغدا كارەكانی كۆنفرانسی ڕێگای گەشەپێدان دەستیپێكرد بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی.