نوێنەری شاندی ئێران: پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان دەرفەتێكە بۆ وڵاتانی ناوچەكە

ئابوری
  • 27-05-2023, 14:05
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە ئەفەندی زادە جێگری سكرتێری وەزارەتی گواستنەوە لە ئێران جەختی لەوە كردەوە كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەرفەتێكە بۆ وڵاتانی ناوچەكە.
    زادە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەگەر و دەرفەتی زۆر لە پرسی ڕێڕەوی شەمەندەفەر، ڕێڕەوی باكور-باشوور، و ڕێڕەوی ڕۆژهەڵات- ڕۆژئاوا بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە وەك ئێران، ئیمارات ، عێراق، سعودیە، توركیا و عومان، كە دەرفەتێك دەكات لە بواری گواستنەوەی كەلوپەلدا، ئاماژە بەوە دەكات كە ڕۆڵی هێڵی ئاسن زۆر گرنگە و ئەم پڕۆژە نوێیە لە عێراق ڕۆڵێكی نایابی دەبێت لە گواستنەوەی كەلوپەلدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی گەورەی نێوان عێراق و ئێران بریتییە لە بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لە شەلەمچەوە بۆ بەسڕە و جەختیشیكردەوە كاركردن لەسەر قۆناغی وردی ئەم پڕۆژەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێدەكات.
    زادە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێران ڕۆڵی هەیە لە بواری ترانزێت و گواستنەوەی كەلوپەل بۆ ڕووسیا و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، چاوەڕوانی كاری هاوبەشین لە بوارە نوێیەكانی هاوكاری بەتایبەت لە گواستنەوەی كاڵا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئێران یان عێراقەوە كە نوێنەرایەتی دەكات دەرفەتێكی نایابە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە بۆ سوودمەندبوون لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە گواستنەوەی كاڵاكان بەگشتی.