كەشناسی.. پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 27-05-2023, 12:54
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و هەورە بروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرمادەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی باشوور بە ئاماژەدان بەوەی زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و ئەنبار 40، هەولێر و دهۆك 35، كەربەلا، بابل، نەجەف، واست، دیوانیە، میسان، ناسریە ، موسەننا 41، و بەسڕە 42.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكوور كەمێك بەرز دەبنەوە.
    رۆژی دووشەممە كەشوهەوای دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوا كە هەورە بروسك دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو و سەبارەت بە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی هەورە بروسكە و وردە وردە پلەكانی گەرما دادەبەزن كەمێك لە ڕۆژی پێشوو، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت بۆ نیمچە هەور، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای سەرجەم ناوچەكانی وڵات نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو و هەورە بروسكەدەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دۆخی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكەیەكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە ناوچەی باشوور كەمێك دادەبەزن.