سلێمانی – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە سلێمانی سەردانی ماڵی شەهید عەمید شێركۆ فاتح شوانی كرد كە لە ئۆپەراسیۆنەكانی شاری كەركوك شەهیدكرا. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: عەبادی ئاماژەی بەوەداوە بەبێ گیانفیدایی شەهیدان عێراق بەو شێوەیەی ئێستا نەدەمایەوە و سەرنەدەكەوت، شەهیدانیش زۆریان بەسەر عێراقییەكانەوە هەیە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە عەبادی لەمیانی سەردانەكەیدا لە حاڵ و گوزەرانی خێزانی ئەو شەهیدەی پرسیوە و تەئكیدیكردوەتەوە كە خێزانی شەهیدان خاوەنی راستەقینەی ئەو سەركەوتنەن كە عێراق بەدەستیهێنا.