گواستنەوە: كۆنفرانسی سبەینێ‌ شاهیدی ڕاگەیاندنی هەنگاوی كردەیی بۆ جێبەجێكردنی ڕێگای گەشەپێدان دەبێت

ناوخۆ
  • 26-05-2023, 21:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە: كە كۆنفرانسی ڕێگای گەشەپێدان كە سبەینێ‌ بە ئامادەبوونی نوێنەری 10 وڵات بەڕێوەدەچێت، شایەتحاڵی دەستپێكردنی پڕۆژەكە دەبێت لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: كە شایەتحاڵی ڕاگەیاندنی هەنگاوە كردارییەكان دەبێت.
    بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی هێڵی ئاسنین لە وەزارەتی گواستنەوە یونس كەعبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە كۆنفرانسەكەدا كە سبەینێ‌ شەممە بەڕێوەدەچێت، شاهیدی دەستپێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانەوە دەبێت، بە ئامادەبوونی ١٠ وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: مەرج نییە پرۆژەكە شایەتحاڵی واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێك بێت، بەڵكو پشتڕاستی پاڵپشتی وڵاتانی ئامادەبوو بۆ ئەم پڕۆژە گرنگ و ژیانییە پشتڕاستدەكاتەوە، كە پەیامێك لە عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتانە لەخۆدەگرێت كە ڕێگای گەشەپێدان دەبێت هەموو وڵاتانی بەشداربوو لەخۆبگرێت و پشتگیری لە بزووتنەوەی بازرگانییان لەگەڵ ئەوروپا دەكەن كە بە عێراقدا تێدەپەڕێت.
    رونیشیكردەوە: پڕۆژەكە بە شێوەیی ئیمتیاز عێراقییە و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەرپرسیارە لە جێبەجێكردنی، هەروەها هێڵێكی شەمەندەفەر و ڕێگایەكی خێرا لە بەندەری فاو لە پارێزگای بەسرە دەستپێدەكات، بە پارێزگاكانی وڵاتدا تێدەپەڕێت تا دەگات بە سنووری عێراق و توركیا، وتیشی: بودجەی جێبەجێكردنی ڕێگای گەشەپێدان بۆ هێڵی ئاسنین و ڕێگاوبانەكان بەتەواوی عێراقی دەبێت.
    سەبارەت بە ماوەی جێبەجێكردنی بەردەم تەواوبوونی پڕۆژەكە، كەعبی ڕوونیكردەوە: توێژینەوە سەرەتایی و كۆتاییەكانی پڕۆژەكە ساڵێكی خایاند، ئێستاش چووینەتە قۆناغی دیزاین و دەستپێكردنی پڕۆژەكە سبەینێ بە واتای دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەكان دێت لە ڕووی ڕێكارەكانی ڕووپێوی تۆپۆگرافی و هەروەها لێكۆڵینەوەكانی خاك دەستیپێكردووە و موفاتەحەی فەرمانگەی ئابووری و فەرمانگەی شوێنەوار و هەروەها نەوت و سەرچاوە ئاوییەكان و پارێزگاكان دەستیپێكردووە، بۆ ئەوەی دووربن لە هەر ناكۆكییەك كە ڕەنگە لە ڕێگا یان ڕێڕەوی پڕۆژەكە بوەستێت.
    و لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سبەینێ‌ دەستپێكردنی فەرمی شایەتحاڵی ڕاگەیاندنی هەنگاوە كردارییەكانی هەر بەشێكی پڕۆژەكە دەبێت، هەر بەشێكیش دیزاینەكانی تەواو بووبێت ڕەوانەی پێشنیارەكانی نێودەوڵەتی دەكرێت لەناو ئەو پڕۆژانەی كە لەلایەن باشترین كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە جێبەجێ دەكرێن.