هەوڵی خزمەتگوزاری تەئكید لە ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران دەكاتەوە بۆ پێكهێنانی تیمێكی نوێ بۆ ڕووپۆشكردنی شەقامەكان

ناوخۆ
  • 26-05-2023, 21:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری حكومی، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدی لە ڕەزامەندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی تیمێكی نوێ بۆ ڕووپۆشكردنی شەقامەكان كردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: دوای چارەسەركردنی هەموو ئاستەنگەكان كارەكانی نۆژەنكردنەوەی دەروازەی باكوری بەغداد بەشێوەیەكی دروست بەردەوامە.
    سەرۆكی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری حكومی و بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە جابر حەسانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری دوێنێ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی بەرهەمداریان ئەنجامدا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، كە تێیدا پێداچوونەوە بە پێشكەوتنی كارەكانی تیمەكە و دەستكەوتە بەدەستهاتوەكان كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تیمەكە پێشنیازێكی پێشكەش بە سەرۆكی حكومەت كرد بۆ پێكهێنانی تیمێكی نوێ بۆ قیرتاوكردن و ڕووپۆشكردنی شەقامەكان لە كارگەكانی قیر لە بەغداوە، كە تیمەكە كەرەستەو سووتەمەنی قیریان بۆ دابین دەكات، ئەوانیش قیر بەرهەمدەهێنن.
    وتیشی: سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەو پێشنیازەو بەم نزیكانەش كارەكانی دابەشكردنەكە دەستپێدەكات.
    سەبارەت بە كاری دەروازەكانی چوونە ژوورەوەی بەغداش ئاماژەی بەوەدا: كە كارەكانی نۆژەنكردنەوەی دەروازەی باكووری بەغدا دوای چارەسەركردنی هەموو ئاستەنگەكانی بەردەمی بەشێوەیەكی دروست بەرەوپێش دەچێت.
    وتیشی: هەر شەش دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ پایتەخت كارەكانی نۆژەنكردنەوە لەخۆدەگرێت، و هەندێكیان ڕێژەی پێشكەوتوویان بەدەستهێناوە.