بەغداد - INA
ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیران فادی شەمەری، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە: كە رێگای گەشەپێدان گواستنەوەیەكی چۆنایەتی لە واقیعی ئابووری و بازرگانیدا پێكدەهێنێت و عێراق دەكاتە وێستگەیەكی سەرەكی بۆ بازرگانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا، و ئاماژەی بەوەشدا: كە قازانجی ساڵانەی ئەو ڕێگایە دەگاتە 4 ملیار دۆلار.
شەمەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: عێراق سیاسەتێكی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرتۆتەبەر، ئەویش (ستراتیژی تۆڕكردن)ە، یەكێك لە پایە گرنگەكانی پرۆژەی (رێگای گەشەپێدان)ە كە ڕۆژهەڵاتی جیهان بە ڕۆژئاواوە دەبەستێتەوە كاتێك تەواوبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە بەندەری فاو لە بەسرە دەستپێدەكات و بە 10 پارێزگای عێراقدا تێدەپەڕێت بۆ توركیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا و رێڕەوەكانی دیكە بە قۆناغی جیاجیا كە بە یەكەوە ڕادەگەیەنرێت بۆ گواستنەوەی كاڵا و وزە، جگە لەوەش كیسە بۆ شارە نوێیەكانی ڕۆژئاوای عێراق دادەنێت.
رونیشیكردەوە: رێگای گەشەپێدان لە خاڵێكی دیاریكراوەوە دەست پێدەكات لە بەندەری گەورەی فاو، بەو پێیەی ڕێگای گەشەپێدانی فرە شێوازی (دوو بەكارهێنان) پێكدێت لە ڕێگا خێراكان كە بارهەڵگرەكانی گواستنەوەی كاڵا بەناودا تێدەپەڕن، هێڵی ئاسن بۆ گواستنەوەی كاڵا و سەرنشینەكان، و رێرەوەكانی گواستنەوەی وزە.
جەختیشی كردەوە: رێگاكە بە 10 پارێزگادا تێدەپەڕێت، تا دەگاتە سنووری عێراق و توركیا، لەوێشەوە بە تۆڕی ڕێگاوبانەكانی توركیا دەبەسترێتەوە، وتیشی: قازانجی ساڵانە دەگاتە نزیكەی (4) ملیار دۆلار، ئەمە جگە لەوەی (100) هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت.
شەمەری ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق، لەرێگەی ئەم ڕێگایەوە، دەگۆڕێت بۆ وێستگەیەكی سەرەكی بۆ بازرگانی و وێستگەیەكی گەورەی گواستنەوە لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا، كە تێیدا كاتی گەشتە دەریاییەكان لە (33) بۆ (15) ڕۆژ كەمدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: سیستەمی ژێرخانی فرەیی (كە پێكهاتووە لە بەندەر و فڕۆكەخانە و ڕێگاوبان و هێڵی ئاسنی نوێ) لەگەڵ بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و باشترین پراكتیكەكانی ئەندازیاریدا دەگونجێت، ئەمەش ئاسانكاری دەكات بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و هەمەچەشنكردنی عێراق و وڵاتانی دراوسێی بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
شەمەری جەختی لەوەشكردەوە: عێراق و وڵاتانی دراوسێی حساب بۆ ڕێبازی گەشەسەندن دەكەن، كە گواستنەوەیەكی چۆنایەتی لە واقیعی ئابووری و بازرگانی عێراق پێكدەهێنێت، بەو پێیەی دەبێتە ڕێڕەوی جیهانی بۆ گواستنەوەی كەلوپەل و وزە، كە دەبێتە هۆی گواستنەوەی كەلوپەل و وزەو دەستكەوتی گەشەپێدانی گەورە بۆ عێراق بەدەست دەهێنێت و ناوچەكانی هەردوو دیوی دەگۆڕێت بۆ كارگە و كۆگا و پڕۆژەی وەبەرهێنان كە بەشداری دەكەن لە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی عێراق لە ڕێگەی بەشداریكردنی لەگەڵ سەرچاوە نەوتییەكانی وڵات لە پاڵپشتیكردنی بودجەی گشتی و بەرزكردنەوەی هەلی كار لە كەرتی تایبەت و هاوبەش، دڵنیابوون لە زیادبوونی هەلی كار، گەشەپێدان، وەبەرهێنان، و بازرگانی لە درێژخایەندا.
ڕوونیشیكردەوە: زۆرترین توانای بەندەری گەورەی فاو نزیكەی (3.5) ملیۆن یەكە توانایە بەپێی ئاسۆی گریمانەكراو لە ساڵی 2028، لە كاتێكدا دەگاتە نزیكەی (7.5) ملیۆن یەكە توانا بەپێی ئاسۆی گریمانەكراو لە ساڵی 2038دا.