تیرۆریستێكی مەترسیدار لە ناوچەی لەتیفیە لە باشووری بەغداد دەستگیركرا

ئەمنی
  • 26-05-2023, 16:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، ئەمڕۆ هەینی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیداری لە ناوچەی لەتیفیە لە باشووری بەغداد ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: توانیان مەترسیدارترین چەتەی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی بەناو ویلایەتی باشوور دەستگیر بكەن، ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگری و بەدواداچوون كە چەند مانگێكی خایاند.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تیرۆریستەكە لە ساڵی 2014 وەك چەكدارێك لە چوارچێوەی بەناو (كەتیبەی ئوسامە بن لادن) پەیوەندی بە چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە كردووە و بەشداری چەندین كردەوەی تیرۆریستی كردووە دژی هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی (جورف نەسر، فەلوجە، و موسڵ) و وەك بەرپرسی چەند مەفرەزەیەكی تیرۆریستی كاری كردووە، دیارترینیان فەرماندەی مەفرەزەی تەقەمەنی بووە لە بەناو (ویلایەتی نەینەوا)، پاشان بوو بە بەرپرسی دابەشكردنی گەرەنتی بەسەر چەتەكانی ڕێكخراوەكەدا لە بەناو (دەوڵەتی باشوور)، تاوەكو دەستگیركرا لە باشووری بەغدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكەكانی هێزەكانی فیرقەی ١٧ی سوپای عێراق.