بەغداد - INA
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی، پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ پێداچوونەوە بە كاری دامودەزگا ئەمنییەكان ڕاگەیاند.
سودانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سیستەمی ئەمنی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە شاهیدی هەنگاوی چاكسازی نەبووە، بەڵام بڕیار هەبووە بۆ پێداویستییەكانی دۆخی ئەمنی كە لەو كاتەدا دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ دوای بەدەستهێنانی سەركەوتنە گەورەكە، كاتی ئەوە هاتووە كە بە چاكسازی لە دامەزراوە ئەمنییەكاندا بچینەوە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: بڕیاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتیی خۆی بۆ دووبارە چاوخشاندنەوە بە كاری دامەزراوە ئەمنییەكان و دابەشكردنی ئەركەكانیان و خستنەڕووی پلانی چاكسازی.