بەغداد - INA
وەزیری دارایی تەیف سامی، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە: كە هەوڵی زۆر دراوە بۆ دابینكردنی دادپەروەری بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە.
سامی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ئێمە هەوڵێكی زۆر دەدەین بۆ ئەوەی دادپەروەر بین لەگەڵ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا، هەروەها كاردەكەین بۆ ڕێكخستنی مەرجی ئەو گرێبەستانەی كە ماونەتەوە لەگەڵ كرێكارانی ڕۆژانە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەوڵێكی زۆرمان داوە بۆ دامەزراندنی زیاتر لە 237,439 لە خاوەن بڕیاری 315 لە فەرمانگەكانی دەوڵەت، هەروەها زیاتر لە 396,894 خاوەن گرێبەستمان لە فەرمانگەكانی دەوڵەت دامەزراندوە.
وتیشی: توانیمان زیاتر لە 138 هەزار پلە بۆ ئەو كەسانە پەرەپێبدەین كە گرێبەستەكانیان لەلایەن دەسەڵاتە ئەمنییەكانەوە هەڵوەشاوەتەوە.