بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران زیا ناسری، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە كە ڕێگای گەشەپێدان بەرەو ڕۆما دەڕوات.
ناسری لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: رێگای گەشەپێدان بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەڕوات.
پێشتر باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت ڕایگەیاندبوو: بەغدای پایتەخت، ڕۆژی شەممە میوانداری كۆنفرانسی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێ و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەكات.
لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، عەوادی رایگەیاند: بەپێی بەرنامەی حكومی كە تیایدا جەخت دەكرێتەوە سەر لایەنی چاكسازی ئابووری و خێراكرنی پڕۆژە ستڕاتیژیەكان، ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆنگرەیەك دەبەسترێت و وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی كەنداو تیایدا بەشدار دەبن ، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەی ستڕاتیژی كەناڵی وشك كە ڕێگایەكی گرنگ و زیندووی جیهان و دەڤەرەكەیە.