كەشناسی: رۆژانی داهاتوو باران و زیادبوونی خۆڵبارین دەبێت

ناوخۆ
  • 26-05-2023, 13:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بارانی بەلێزمە و بەرزبوونەوەی خۆڵبارین دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی شەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا دەبێت.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە هەور دەبێت، لەگەڵ بای مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ لە سەرتاسەری وڵات. سەبارەت بە پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور، و كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵاتدا.
    ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا و ڕەشەبا لە سەرتاسەری وڵات و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    رونیشیكردەوە: كەشوهەوای وڵات بۆ سێشەممەی داهاتوو هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی سووك كە دەبێتە هەورە بروسكە لە سەرتاسەری وڵاتدا، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.